بەدواداچوون - INA

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقایی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیکردەوە: سوود لە هەر دەرفەتێک وەردەگرن بۆ لێپرسینەوە لە دەستدرێژیکاران و زامنکردنی مافەکانی گەلەکەیان و قەرەبووکردنەوەیان.

بەقایی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "پێزانینمان هەیە بۆ هەوڵ و کۆششەکانی پاکستان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سەپێنراو و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا،" هاوکات جەختیشی کردەوە لە "ئامادەیی ئێران بۆ بەرگریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژی یان هەڕەشەیەک."

وتیشی: "ئێران دەسپێشخەری جەنگی نەکردووە و هەموو ڕێکارەکانی لە چوارچێوەی مافی ڕەوای خۆیدا بووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژی،" ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێران بە وردی چاودێری پەرەسەندنە مەیدانی و سیاسییەکان دەکات و تەدبیری پێویست دەگرێتە بەر بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی و ئاسایشی نیشتمانییەکەی."

بەقایی دووپاتیکردەوە: "هێزە چەکدارەکان لەوپەڕی ئامادەباشی و بەئاگاییدان بۆ بەرگرییەکی گشتگیر و یەکلاکەرەوە لە سەروەریی ئێران لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک،" و وتیشی: "دیپلۆماسی ئامرازێکە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکان و ئاسایشی نیشتمانی، و هەر کاتێک بارودۆخی گونجاو و لۆژیکی هەبێت بەکاری دەهێنین، هەروەک چۆن هەموو دەرفەت و توانایەک بەکاردەهێنین بۆ لێپرسینەوە لە دەستدرێژیکاران و وەرگرتنەوەی مافەکانمان."