بەغداد - INA

دەستەی گشتی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، وردەکارییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند؛ بەپێی پێشبینییەکان بارانی هەورەبرووسکە دەبارێت و تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە، هاوکات پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "کەشی سبەی پێنجشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، لە ناوچەی باکووریش نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی هەورەبرووسکە. پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە باشوور وەک خۆیان دەمێننەوە."

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی پێنجشەممە بەم شێوەیە دەبێت: (سلێمانی ٢١، دهۆک ٢٢، هەولێر ٢٣، کەرکوک ٢٥، نەینەوا ٢٦، سەڵاحەدین ٢٨، دیالە ٢٩، بەغداد و واست و ئەنبار ٣٠، کەربەلا و نەجەف و میسان ٣١، بابل و دیوانیە و زیقار و موسەنا و بەسرە ٣٢) پلەی سلیزی دەبێت.

سەبارەت بە ڕۆژانی داهاتوو، کەشناسی ڕایگەیاندووە: ڕۆژی هەینی، کەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی هەورەبرووسکە لە شوێنی جیاجیای ناوچەکانی باکوور و باشوور. پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و لە بەشە ڕۆژئاواییەکان بایەکی چالاک هەڵدەکات کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.

ڕۆژی شەممەش، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە بارانی هەورەبرووسکە لە شوێنە جیاجیاکان کە لە کاتەکانی شەودا چڕتر دەبنەوە، پلەکانی گەرما بە گشتی ڕوو لە دابەزین دەکەن.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە، کەشوهەوا بە نیمچە هەوری و هەور دەمێنێتەوە لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی هەورەبرووسکە، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.