بەغدا - INA
دەستەی دەسپاکی فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیرکردنی (18) تۆمەتباری لە چەند فەرمانگەیەکی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەردوو بەری کەرخ و ڕەسافە ڕاگەیاند، ئەوەش بەهۆی پێشێلکردنی ڕێنماییە یاساییەکان.
دەستەكه لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووە: "تیمە چاودێرییەکانمان سەردانی پشکنینیان بۆ چەند فەرمانگەیەکی تۆمارکردنی خانوبەرە ئەنجامدا؛ بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هەبوونی مامەڵەچی (موعەقیب) و سەرپێچییەکان و بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و دڵنیابوونەوە لە دروستیی ڕێکارەکان. ئۆپراسیۆنەکان بوونە هۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک فەرمانبەر کە تێوەگلابوون لە سەرپێچی پەیوەست بە تەرخانکردن و گواستنەوەی خاوەندارێتی خانوبەرە بە شێوەیەکی نایاسایی، لەگەڵ ژمارەیەک مامەڵەچی کە هیچ سیفەتێکی یاساییان نەبووە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکان."
ههر له راگهیندراوهكه ئاماژەی بەوەش كراوه كه: "تیمەکان توانییان (18) تۆمەتبار لە نێوان فەرمانبەر و مامەڵەچیدا لە (4) فەرمانگەی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەردوو بەری کەرخ و ڕەسافە دەستگیر بکەن." هەروەها ڕایگەیاندووە کە "ئۆپراسیۆنەکە بووەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی چەندین دۆسیەی خانوبەرە کە پەیوەستن بە تەرخانکردن و گواستنەوەی خاوەندارێتی خانوبەرە بە شێوەیەکی نایاسایی."
لە کۆتاییدا هاتووە: "ئۆپراسیۆنەکانی دەستگیرکردن دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری جێبەجێ کران، و کۆنووسی فەرمییان بۆ ڕێکخرا و تۆمەتباران ڕەوانەی بەردەم دادوەرانی لێکۆڵینەوەی تایبەت کران، کە ئەوانیش بڕیاری ڕاگرتنی تۆمەتبارانیان دا بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان."
