نێودەوڵەتی – INA
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخەکانی نەوت دابەزین و ئەو دەستکەوتانەی پێشتر تۆماریان کردبوو لەدەستیان دا، ئەوەش هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی خولێکی گفتوگۆکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران، کە ڕەنگە ببێتە هۆی زیاتربوونی گواستنەوەی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.
گرێبەستە ئایندەییەکانی خاوی برێنت بە بڕی 95 سەنت یان بە ڕێژەی 1% دابەزین و گەیشتنە 94.53 دۆلار، هەروەها گرێبەستە ئایندەییەکانی خاوی تێکساسی مامناوەندی ئەمریکی بۆ ڕادەستکردنی مانگی ئایار بە بڕی 1.54 دۆلار یان 1.72% دابەزین و گەیشتنە 88.07 دۆلار.
ماوەی گرێبەستەکانی مانگی ئایار ئەمڕۆ سێشەممە کۆتایی دێت، و گرێبەستەکانی مانگی حوزەیران کە چالاکترن بە بڕی 1.09 دۆلار یان 1.3% دابەزین و گەیشتنە 86.37 دۆلار. دوێنێ دووشەممە هەردوو جۆرەکەی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاویان بەخۆوە بینیبوو؛ بە شێوەیەک خاوی برێنت 5.6% و خاوی تێکساس 6.9% بەرزبوونەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران جارێکی دیکە گەرووی هورمزی داخستەوە.
سەرچاوە: عهرهبی

