بەغدا-INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستی بە ڕێکارەکانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی (خزمەتی ئاڵا) کرد.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ (INA) ئاماژەی بەوەکردوە : دانیشتنەکە لە چوارچێوەی دانیشتنی ژمارە 18ی پەرلەمانە، کە بە سەرۆکایەتی هەیبەت حەلبوسی و بە ئامادەبوونی 198 پەرلەمانتار بەڕێوەدەچيت.