بەدواداچوون-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا،ڕایگەیاند : کە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران سەرەنجام بەدی دێت، جا بە شێوازێکی دۆستانە بێت یان بە ڕێگەیەکی سەخت.
ترامپ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "ئەی بی سی نیوز" ئاماژەی بەوە کرد: کە ئێران پێشێلکارییەکی مەترسیداری ئاگربەستی ئەنجامداوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕوای وایە کە دەتوانن بگەنە ڕێککەوتن،جەختیشی کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە بە هەر جۆرێک بێت هەر دەبێت ڕووبدات.
