بەدواداچوون ـ INA
ئێران، ئەمڕۆ هەینی جەختیکردەوە: قەدەغەی تێپەڕبوونی کەشتییە سەربازییەکان لە گەرووی هورمز هێشتا بەردەوامە و لە کاردایە.
تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاند: "قەدەغەی تێپەڕبوونی کەشتییە سەربازییەکان لە گەرووی هورمز هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە."
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد: "کەشتییە بازرگانییەکان دەتوانن لە ڕێڕەوێکی دیاریکراوەوە و بە ڕەزامەندی سوپای پاسداران تێپەڕن."
