بەدواداچوون – INA
وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: کە هاتوچۆی تەواوەتی بۆ هەموو کەشتییە بازرگانییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە کرایەوە.
عێراقچی لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "هاوتەریب لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان، هاتوچۆی هەموو کەشتییە بازرگانییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بە تەواوەتی بەردەستە."
هەروەها وتی: "تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز لە ڕێگەی ئەو ڕێڕەوەوە دەبێت کە پێشتر لەلایەن ڕێکخراوی بەندەرەکانی ئێرانەوە ڕاگەیەندراوە."
عێراقچی لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد: "گەرووی هورمز بە کراوەیی دەمێنێتەوە بە درێژایی ئەو ماوەیەی کە بۆ ئاگربەستەکە دیاری کراوە."


