وەرزش – INA

یانەی فیسێل کۆبی ژاپۆنی گەیشتە قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای نوخبه‌ ، دوای ئەوەی توانی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان و بە ئەنجامی (٥-٤) لە یانەی سەدی قەتەری بباتەوە. ئەمەش دوای ئەوە هات کە کاتی یاسایی و زیادکراوی یارییەکە لە قۆناغی تیروپشکی هەشتدا بە یەکسانبوون بە سێ گۆڵ بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری جیدە بەڕێوەچوو.

گۆڵەکانی "زەعیمی سادی" لەلایەن هەریەک لە ڕافا موخیکا (خولەکەکانی ٦ و ٦١) و فێرمینۆ (خولەکی ٦٦) تۆمارکران. لە بەرامبەردا، گۆڵەکانی فیسێل کۆبی لەلایەن یویا ئۆساکا (خولەکی ٢٤)، یۆسۆکی ئیدیگۆچی (خولەکی ٧٤) و یۆشینۆری مۆتۆ (خولەکی ٩٠+٣) تۆمارکران.

لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا، یانەی فیسێل کۆبی ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان ئەهلی سعودی و جۆهۆر دارول تەعزیمی مالیزیا دەبێتەوە.