نێودەوڵەتی – INA

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی خۆی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان دەربڕی و جەختی کردەوە کە ئەم پێشهاتە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نێوان تاران و واشنۆن و بە نێوەندگیریی پاکستان هاتووەتە ئاراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە تاران هەر لە سەرەتاوە جەختی لەسەر پێویستی گەیشتن بە ئاگربەستێکی هاوکات لە سەرانسەری ناوچەکەدا کردووەتەوە، بە لوبنانیشەوە.

وەزارەتەکە ستایشی ئەوەی کرد کە ناوی برد بە "هەوڵە مەزنەکان"ی وڵاتی پاکستان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، کە بووە هۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە لوبنان.

هەروەها ئێران جەختی لە پێویستی کشانەوەی تەواوەتی (ئیسرائیل) لە ناوچە داگیرکراوەکانی باشووری لوبنان و ئازادکردنی دیلەکان کردەوە.

لە هەمان چوارچێوەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لە گرنگی گەڕانەوەی ئاوارە لوبنانییەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و دەستپێکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە بە پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە.