بەغدا – INA
جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی سەواد، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستخۆشی لە هەوڵەکانی کارمەندانی وێستگەی "K3" کرد، دوای ئەوەی لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا غاز لێی دابوون.
وەزارەتی نەوت لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا ڕایگەیاند: "جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی سەواد، ستایشی هەوڵەکانی کارمەندانی کەرتی نەوتی کرد کە هەوڵی نائاسایی دەدەن و لە بارودۆخێکی سەختدا کار دەکەن، بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنان و پاراستنی هێڵەکانی گواستنەوە بۆ پرۆسەکانی هەناردەکردن، یان گواستنەوەی مشتەقاتە نەوتییەکان، یان ئەو کارمەندانەی لە بواری چاککردنەوەی بۆری و دامەزراوە نەوتییەکاندا کار دەکەن."
هەروەها ئهوهیش هاتووه كه: "وەزیر دەستخۆشی لە هەوڵەکانی ئەو کارمەندانەی وێستگەی 'K3'ی سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکوور کرد کە لە کاتی کارکردندا تووشی هەڵمژینی غاز بوون، و هیوای تەندروستییەکی باش و سەلامەتی بەردەوامی بۆ خواستن."

