بەدواداچوون – INA
هێزی دەریایی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، سێ سەرباز بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لەسەر پشتی فڕۆکەهەڵگرێک بریندار بوون.
هێزی دەریایی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە سێ دەریاوان لە ئاگرکەوتنەوەیەک لەسەر پشتی فڕۆکەهەڵگری USS Dwight D. Eisenhower بریندار بوون.
ئەوەشی خستە ڕوو کە لە ئێستادا کەشتییەکە لە حەوزی دەریایی نۆرفۆڵک لە شاری پۆرتمۆس لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە ژێر پرۆسەی چاککردنەوەدایە

