بەغدا- INA
نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار و شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیان لە پێویستیی پەلەکردن لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران کردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٦، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کرد، کە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەیدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا و خزمەتکردنی وڵات.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات تاوتوێ کران، و سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی کاری هاوبەش لە نێوان هێزە نیشتمانییەکاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی ئێستا.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە جەخت لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران کرایەوە، بە جۆرێک کە هاوکار بێت لە تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و بەدیهێنانی خواست و هیواکانی گەلی عێراق



