بەغدا – INA
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای سەڵاحەدین، ڕایگەیاند کە ئاگرێکیان کۆنتڕۆڵ کردووە کە بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکی کێشسەنگ لە پارێزگاکەدا کەوتبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا ڕایگەیاند: "تیمەکانی بەرگری شارستانی توانییان بە تەواوی زاڵبن بەسەر ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا کە بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکی کێشسەنگ کە باری شەکر بوو دروست ببوو؛ بەڕێوەبەرایەتییەکە سێ تیمی ئاگرکوژێنەوەی پسپۆڕی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کرد و دەستبەجێ بە کارامەیی و خێرایی و وردبینییەکی زۆرەوە دەستیان بە کەمکردنەوە و کوژاندنەوەی ئاگرەکە کرد."
ئەوەشی خستەڕوو کە "هەوڵە مەیدانییە چڕەکان بوونە هۆی گەمارۆدانی ئاگرەکە و ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی، ئەمەش بووە هۆی ڕزگارکردنی بیست تۆن لە باری شەکرەکە و ڕێگری کرا لە تیاچوونی تەواوەتی بارەکە،" جەختیشی کردەوە کە "هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە و زیانەکان تەنها ماددی بوون و بەر بارهەڵگرەکە کەوتوون."


