نێودەوڵەتی – INA

تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕێگاکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان لە ناوچەکە و دەستەبەرکردنی سەقامگیری بازاڕەکانی وزەی جیهانییان تاوتوێ کرد.

دیوانی ئەمیری قەتەر لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكرده‌وه‌ تێیدا، ڕایگەیاند: تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشت؛ لە پەیوەندییەکەدا باس لە ڕێگاکانی هێورکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە و زامنکردنی سەقامگیری بازاڕەکانی وزە لەسەر ئاستی جیهان کرا.

میری قەتەر لە میانی پەیوەندییەکەدا جەختی لە ڕۆڵی وڵاتەکەی کردەوە وەک هاوبەشێکی جێی متمانە لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری بازاڕەکانی وزە، هەروەها دوپاتی کردەوە کە قەتەر بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی بەرامبەر بە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی.

هەروەها داوای چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی کرد بۆ دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی پەیڕەوکردنی چارەسەری دیپلۆماسی وەک ڕێڕەوی سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی ئەمریکا پێزانینی وڵاتەکەی بۆ ڕۆڵی قەتەر لە نێوەندگیریی هەرێمایەتیدا دەربڕی و جەختی لە پەرۆشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردەوە بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی لەگەڵ دەوحە سەبارەت بە ئاسایشی وزە و سەقامگیری بازاڕەکان.