بەغدا – INA
ئهمانهی بەغدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پڕۆژەی پەرەپێدانی مۆزەخانەی بەغدادی دەرکرد.
ئهمانهی بەغدا لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا ڕایگەیاند: دەمانەوێت بۆ ڕای گشتی ڕوونی بکەینەوە کە لە ماوەی داهاتوودا مۆزەخانەی بەغدادی پەرەی پێ دەدرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی کارەکانی ئەو کۆمپانیایانەی ڕاسپێردراون بە نۆژەنکردنەوەی شەقامی ڕەشید و وەک بەشێک لە پڕۆژەی پەرەپێدانی ناوەندی مێژوویی بەغدا.
ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەم کارانە لە چوارچێوەی پلانە پەسەندکراوەکاندان، و هیچ پەیوەندی یان دەستوەردانێکی هیچ لایەن یان کەسێک لە دەرەوەی چوارچێوەی لایەنە جێبەجێکارە تایبەتمەندەکانی پڕۆژەکەدا نییە."


