بەدواداچوون - INA

کۆشکی سپی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیکردەوە، لە بوونی ئارامییەکی زۆر سەبارەت بە دەرفەتەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران.

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "پێدەچێت دانوستانەکانی داهاتوو لەگەڵ ئێران لە ئیسلام ئاباد بێت کە تاکە نێوەندگیرە"، ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێمە هێشتا بە چڕی سەرقاڵی دانوستانەکانین سەبارەت بە ئێران".

وتیشی: "گفتوگۆکان سەبارەت بە ئێران بەرهەمدارن و بەردەوامن، ئەمەش ئەو دۆخەیە کە ئێستا تێیداین"، ئاماژەی بەوەشدا: "لە ڕاستیدا گفتووگۆکان لە ئارادان سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران".

جەختیشیکردەوە: "هەست بە ئارامی دەکەین بەرامبەر دەرفەتەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران".