بەغداد - INA - ئەمنە سەلامی
وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: هێڵی ئاسمانی سبەی پێنجشەممە گەشتەکانی بۆ دوبەی دەستپێدەکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد: گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی سەبیحەی تورکی ڕۆژی شەممە دەستپێدەکەنەوە.
مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "ئاسمانی عێراق گەڕانەوەیەکی وردەوردەی گەشتە ئاسمانییەکان بەخۆیەوە دەبینێت، لەگەڵ بەردەوامبوونی کارەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردن بە شێوەیەکی هەڵکشاو تا گەیشتن بە ئاستە ئاساییەکان".
وتیشی: "هێڵی ئاسمانی عێراقی، لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ١٠ی نیسانەوە، گەشتە دەرەکییەکانی بۆ ئەستەمبوڵ، عەممان و قاهیرە ئەنجامداوە و دواتریش گەشتەکان بۆ هیندستان دەستیان پێکردووە"، ئاماژەی بەوەشکرد: "هێڵی ئاسمانی گەشت بۆ کوانجۆ ئەنجام دەدات، و سبەی پێنجشەممە ١٦ی نیسان بۆ دوبەی، جگە لە دەستپێکردنی گەشتە ناوخۆییەکان کە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، هەولێر، سلێمانی و بەسرە دەگرێتەوە، لەگەڵ هەبوونی پلان بۆ زیادکردنیان لە ماوەی داهاتوودا".
ئەوەشی خستەڕوو کە "هەندێک لە کۆمپانیا ئاسمانییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دەستیان کردووە بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان بۆ عێراق، لەوانە شاهانەی ئوردنی، دیمەشق بۆ فڕۆکەوانی، Felix Airways، ماهان ئێر، ئاسمان، و فلای دوبەی".
لەلایەکی دیکەوە وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند: "گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی نێوان بەغدا و سەبیحە لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو ١٨ی نیسانەوە دەستپێدەکەنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکدایە بۆ فراوانکردنی تۆڕی گەشتەکان و ئاسانکاری بۆ گەشتیاران".


