بەغداد – INA
دادگای تاوانەكانی ناوەندی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سزای لەسێدارەدانی بۆ پێنج سزادراو دەرکرد، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر.
ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند: "دادگای تاوانەكانی ناوەندیی سزای لەسێدارەدانی بۆ پێنج سزادراو دەرکردووە، لەسەر تاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر".
ئەوەشی خستەڕوو کە "لە لای سزادراوەکان بڕی ٢ کیلۆ و ٨٠٠ گرام لە ماددەی هۆشبەری (میسیل ئەمفیتامین)، لەگەڵ ١١٠٠ دەنکە حەبی جۆری (ترامادۆڵ) و چەندین ماددەی هۆشبەری دیکە و بڕێک پارە دەستی بەسەردا گیراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "سزاکان بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی ٢٧/ یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ژمارە ٥٠ی ساڵی ٢٠١٧، و بە بەڵگەی ماددەکانی بەشدارییکردن (٤٧، ٤٨، ٤٩) لە یاسای سزادان دەرکراون".
