بەغداد – INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی ئێزیدییەکان پیرۆزبایی کرد.
لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی دادوەریدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی ئێزیدی (چارشەمبا سەری ساڵێ)، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، بەرزترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆڵەکانی پێکهاتەی ئێزیدی ڕەسەن لە عێراق و جیهان دەکات، کە ئەم جەژنە بەرجەستەی بەهاکانی خۆشەویستی و برایەتی دەکات، هیوادارین ئەم ساڵە ئاشتی و سەقامگیری و گەشەسەندن بۆ هەمووان لە سەرتاسەری نیشتمانی ئازیزماندا بەدی بهێنێت".
