بەدواداچوون – INA
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیسماعیل بەقائی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دووپاتیکردەوە: ئاڵوگۆڕی نامە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە دوای گەڕانەوەی وەفدەکان.
بەقائی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەگەری ئەوە هەیە پێشوازی لە وەفدێکی پاکستانی بکەین بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی ئیسلام ئاباد"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئاڵوگۆڕی نامەکان لە ڕۆژی یەکشەممەوە لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لە ڕێگەی نێوەندگیری پاکستانییەوە بەردەوامە".
وتیشی: "ئێمە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ و دەستەبەرکردنی مافەکانی ئێران و بەدەستهێنانی قەرەبووی جەنگ، چوینەتە ناو دانوستانەکانەوە".

