بەغدا – INA

سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ دووشەممە، پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە چەسپاندنی سەروەریی یاسا دووپات کردەوە.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگه‌یندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووە: "سەرۆک کۆمار، نزار ئامێدی، پێشوازی لە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری کرد، کە لەسەرۆکایەتی وەفدێکی فەرماندەکانی وەزارەتدا بوو بۆ گەیاندنی پیرۆزبایی بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار."

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە: "وەزیر پیرۆزبایی سەرجەم کادرانی وەزارەتی گەیاند، و جەختی لەسەر ئامادەیی تەواوی دامەزراوە ئەمنییەکان کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی جەنابی سەرۆک لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە دەستوورییەکانیدا، بە جۆرێک کە سەقامگیری بەهێز بکات و پارێزگاری لە سەروەریی یاسا بکات."

لای خۆیەوە، سەرۆک کۆمار سوپاسی ئەم دەستپێشخەرییەی کرد و جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا کردەوە، هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو هەوڵانە دووپات کردەوە کە وەزارەتی ناوخۆ لە جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیدا دەیدات بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و پاراستنی هاووڵاتیان.