نێودەوڵەتی – INA
سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعوود پزیشکیان، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لە چوارچێوەیەکی یاساییدا.
سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "پزیشکیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسای ڕاگەیاندووە، کە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی گەرووی هورمز، لێکەوتەی بەرفراوانی لەسەر بازرگانی جیهانی دەبێت."
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە: "پزیشکیان جەختی کردووەتەوە کە ئێران ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و دانوستان لە چوارچێوەیەکی یاساییدا."


