نێودەوڵەتی – INA

ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران %٨٠ی ڕێککەوتنەکەی نێوانیانیان تەواو کردووە.

ئاژانسەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە: "گفتوگۆکانی نێوان واشنتن و تاران تا ئێستاش بەردەوامن"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئومێدێکی زۆر هەبوو بۆ گفتوگۆکانی ئیسلام ئاباد، بەڵام بارودۆخەکە بە خێرایی گۆڕا."

هەروەها هاتووە: "واشنتن و تاران %٨٠ی ڕێککەوتنەکەیان تەواو کردبوو پێش ئەوەی دانوستانەکان ڕووبەڕووی بڕیارێکی وا ببنەوە کە یەکلاکردنەوەی مەحاڵ بێت"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "کەشوهەوای دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد گرژ و نا دۆستانە بوو."

هاوکات ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئێرانییەوە گواستوویەتییەوە: "پاکستان هەوڵی داوە توندوتیژی و گرژییەکانی ناو گفتوگۆکان کەم بکاتەوە، بەڵام هیچ کامیان لە لایەنەکان ئارەزووی ئەوەیان نیشان نەداوە."