بەغدا - INA
سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار، بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە محەمەدی شەشەم، پاشای مەغریبەوە پێگەیشت.
سەرۆکایەتی کۆمار لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووە: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە محەمەدی شەشەم، پاشای مەغریبەوە پێگەیشت بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار، تێیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە باڵاکانیدا و هێنانەدی خواستەکانی گەلی عێراق بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیی زیاتر لە سایەی ئاسایش و سەقامگیریدا."
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە: "پاشای مەغریب خۆشحاڵی خۆی دهربڕی لهسهر پەیوەندییە برایانە ڕەسەنەکان و ڕێزی دوولایەنەی نێوان هەردوو وڵات دەربڕیوە، و جەختی کردووەتەوە لەسەر پەرۆشی بۆ کارکردنی پێکەوەیی بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هاوکاریی توندوتۆڵ و بەهێزکردنی هاوپشتیی کارا لە نێوان هەردوو وڵاتی برادا."



