نێودەوڵەتی – INA

ڕۆژنامەی "بلومبێرگ" ڕایگەیاند، گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ ئەنجامدانی خولێکی دیکەی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە ئارادایە.

ڕۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە: "دانوستانی ئەمریکی-ئێرانی بۆ ئەنجامدانی خولێکی دیکەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ بە مەبەستی گەیشتن بە ئاگربەستێکی درێژخایەن بەڕێوەدەچێت"، هەروەها جەختی کردووەتەوە کە "ئامانجی گفتوگۆکان ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستانەکانە پێش کۆتایی هاتنی وادەی ئاگربەستەکە."

ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئیسلام ئاباد یەکێکە لەو شوێنە پێشنیارکراوانە بۆ ئەنجامدانی هەر خولێکی نوێی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا."