نێودەوڵەتی – INA
شاندی دانوستانکاری ئێران لە پاکستان، ڕایگەیاند کە واشنتن لەبارەی گەرووی هورمزەوە داواکارییەک دەخاتە ڕوو کە زیادەڕۆیی تێدایە.
ئاژانسی "نۆڤۆستی" لە سەرچاوەیەکی نزیک لە شاندی ئێرانییەوە گواستییەوە: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە میانی دانوستانە بەردەوامەکانی ناو پاکستان، کۆمەڵێک داواکاری خستووەتە ڕوو کە بە 'زیادەڕۆ' وەسف دەکرێن." ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئەم داواکارییانە بە پلەی یەکەم پەیوەستن بە گەرووی هورمز و چەند پرسێکی دیکەوە."
سەرچاوەکە ڕوونیشی کردەوە: "لایەنی ئەمریکی هەوڵ دەدات مەرجگەلێک بسەپێنێت کە لە چوارچێوە چاوەڕوانکراوەکانی گفتوگۆکان لایداوە، ئەمەش رەنگە ببێتە ڕێگر لەبەردەم گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو لادا." ئەو سەرچاوەیە هیچ وردەکارییەکی زیاتری دەربارەی سروشتی داواکارییەکان یان وەڵامی شاندی ئێران بۆ ئەو داوایانە ئاشکرا نەکرد.
