بەغدا – INA
وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شمەری، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ فەرماندەیی ناوچەی سامەڕا، جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی بههێزترین ئاستی وشیاری و وریایی کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە راگەیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاند: "وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری، درێژەی بە بەسەرکردنەوە مەیدانییەکانی دا لە پارێزگای سەڵاحەدین و بە یاوەری شاندێکی هاوڕێی، سەردانی فەرماندەیی ناوچەی سامەڕای کرد؛ لەوێ گوێبیستی کورتەیەکی ورد بوو دەربارەی کارەکانی ئەم فەرماندەییە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە فەرماندە و ئەفسەران، هەروەها وەزیر چاودێری بڵاوەی هێزەکان و ئەرکە ئەمنییە ئەسپێردراوەکانی بەو کەرتەی کرد."
لە راگهیندراوهكهدا هاتووە: "وەزیر کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگی دەرکرد، کە لە سەرووی هەموویانەوە چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان و پێویستی پاراستنی بههێزترین ئاستی وشیاری و وریایی بوو لە سنووری بەرپرسیارییەتی فەرماندەییەکەدا." هاوکات شمەری جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ هاووڵاتیان و پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەواو بۆیان، هەروەها پابەندبوونی تەواو بە دیسپلینی سەربازی و یاسایی بە جۆرێک کە بەردەوامیی ئەو سەقامگیرییە ئەمنییە مسۆگەر بکات کە لەم شارەدا بەدی هاتووە."

