نێودەوڵەتی – INA
ئاژانسی "تەسنیم" رۆژی شەممە ڕایگەیاند، خولێکی نوێی دانوستانە سێقۆڵییەکان لە نێوان ئێران، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پاکستان دەستیپێکردووە.
ئاژانسە ئێرانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە: "خولێکی نوێی دانوستانە سێقۆڵییەکانی نێوان ئێران، ئەمریکا و پاکستان لە ئیسلام ئاباد دەستیپێکردووە،" جەختیشی کردەوە کە "ئەمە دوا هەلە کە تیمی ئێرانی بە ئەمریکییەکانی دەدات بۆ گەیشتن بە چوارچێوەیەکی هاوبەش."
پێشتر شاندی دانوستانکاری ئێران لە پاکستان ڕایگەیاندبوو کە واشنتن داواکاری زیادەڕۆ سەبارەت بە گەرووی هورمز دەخاتە ڕوو.
ئاژانسی "نۆڤۆستی" لە سەرچاوەیەکی نزیک لە شاندی ئێرانییەوە گواستییەوە: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە میانی دانوستانە بەردەوامەکانی پاکستاندا، کۆمەڵێک داواکاری خستووەتە ڕوو کە بە 'مبالغەکراو' وەسف دەکرێن،" ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئەم داواکارییانە بە پلەی یەکەم پەیوەستن بە گەرووی هورمز و چەند پرسێکی دیکەوە."

