🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بۆ دابەزاندنی نرخی خۆراک بازرگانیی عێراق چەند ڕێکارێک دەگرێتەبەر

سپێده‌ 2023/05/13 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، چەند ڕێکارێکی حکومی دەگیرێتەبەر بۆ دابەزینی نرخەکان و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ خاوەن نانەوا و سەمونخانەکان و بازرگانەکان هەیە .


لەمبارەیەوە ئەمڕۆ شەممە محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاند:" لە ئێستادا وەزارەتی بازرگانی بەردەوامە لە خستنەڕوی بڕێکی زۆر لە پێداویستی خۆراکی بۆ بازاڕەکان و بەردەوامیشە لە دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان".


ناوبراو ئاماژەی بەئەوەشکرد:" ڕاپۆرتی ڕۆژانە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و ڕێوشوێنی یاسایی دژ بە ئەو کەسانە دەگیرێتە بەرکە لە بازاڕی ناوخۆدا قورخکاری دەکەن و ئەوانەشی نرخەکان زیاد دەکەن ڕوبەڕوی یاسا دەکرێنەوە و کار لەسەر لایەنی هۆشیاری دەکەین بۆ ئەوەی بازرگانەکان بەشێک بن لە سیستەمی کۆمەڵایەتی و هۆکارێک بن بۆ کەمکردنەوەی نرخەکان و سەقامگیرکردنی بازاڕی ناوخۆ بۆ خزمەتکردنی خەڵک".


هەروەها لە درێژەی قسەکانی دا ئەوەشی خستەڕو چەند ڕێکارێکی حکومی دەگیرێتەبەر بۆ دابەزینی نرخەکان و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ خاوەن نانەوا و سەمونخانەکان و بازرگانەکان هەیە و ئەم ڕێکارانە نرخەکان جێگیردەکەن و چاودێری کردنی بازاڕەکان بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە و بەدواداچون بۆ نرخەکان دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)