بەغدا - INA
وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند کە لە بەیانییەوە دەرگای پەڵپگرتن (اعتراض) لەسەر ئەنجامەکانی شەشەمی ئامادەیی دەکاتەوە.
کەریم سەید، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) کەوتووە، ڕایگەیاند: "لە بەیانییەوە دەکرێت پەڵپگرتن لەسەر ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە گشتییەکان پێشکەش بکرێت."
ئهوهیش هاتووه كه "ئەمە ڕێکارێکە بە پێی یاسا دەستەبەرکراوە بۆ پێداچوونەوە و دڵنیابوونەوە لە شایستەیی و نمرەی قوتابی."