🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فڕۆکەیەکی جەنگیی و هێلیکۆپتەرێک لە ناوچەی بریانسکی رووسیا کەوتنەخوارەوە

سپێده‌ 2023/05/13 00:00

دیجیتال میدیای سپێدە


لە ناوچەی بریانسکی رووسیا، فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری "Su-34" و هێلیکۆپتەرێکی جۆری "Mi-8" کەوتنەخوارەوە.


ئاژانسی هەواڵی رووسی TASS، لە هەواڵێکدا کە بە پشتبەستن بە بەرپرسانی خزمەتگوزاری بەپەلەی ناوخۆ بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی جۆری "Mi-8" لە ناوچەی بریانسک، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.


لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە هێلیکۆپتەرەکە بەهۆی ئاگرگرتنی بزوێنەرەکەیەوە کەوتووەتەخوارەوە.


هاوکات باس لەوە کراوە کە لە هەمان ناوچە فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری "Su-34" لە نزیک سنووری ئۆکراینا کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام ئاماژە بە چارەنووسی سەرنشینەکانی نەکراوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)