🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لە سلێمانی دەستبەسەر هەزاران كیلۆگۆشتی هیندی و خراپبوودا دەگیرێت

سپێده‌ 2023/04/29 00:00

 


 


قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت دەستیان گرتوە بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی هیندی و خراپبوودا کە مۆری ساختەیان لێدراوە و بەنیازبوون لە بازاڕدا ساغیبکەنەوە.


قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: لیژنەکانی چاودێری لە قائیمقامیەتی سلێمانی، بڕێکی زۆر گۆشتی سوور و گۆشتی مریشکیان لە کۆگایەکی گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد دەستبەسەردا گرتوە کە خاوەنەکەی بەنیازبووە ساغیبکاتەوە.


لەمبارەیەوە رێکان جەمال سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆڕۆژنامەنووسان ئاشكرایكرد: هەڵمەتێکی گشتگیرمان بۆ ئەو گۆشتانەی لە بازاڕ و سەر شەقامەکاندا دەستپێکردووە، کۆگاکە دوای دوو رۆژ بەدواداچوون دەرکەوت سەرچاوەی گۆشتەکەی هیندییە.


ئەوەشی خستەڕوو: کە خاوەنی کۆگاکە چێشتخانەیەکی بەناوی خاوێن لە شەقامی سالم هەیە، کە گۆشت و قیمەکانی بەشێکی لە چێشتخانەکەی خۆی ساغکردووەتەوە و بەشێکیشی فرۆشتووە بە شوێنەکانی دیکە.


ڕوونیشی كردەوە: سێ کەس بەوهۆیەوە دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی سەرەکیی کۆگاکەش دەرچووە، جگە لەوەی چێشخانەی خاوێن کە خاوەندارێتییەکەی بۆ هەمان کەس دەگەڕێتەوە دادەخرێت.


باسی لەوەشكرد: ئەو بڕە گۆشت و مریشک و قیمەیەی لە کۆگاکەدا دەستی بەسەردا گیراوە هەزاران کیلۆ دەبێت، شوێنەکە تەنها مۆڵەتی هەبووە شاورمە بۆ دووکانی لەفە فرۆشەکان ئامادەبکات، بەڵام لە کۆگاکەدا گۆشت بە گۆشتفرۆشەکان و چێشتخانەکانیش فرۆشراوە و قیمەیەکی زۆریان داناوە بۆ ساغکردنەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)