🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

"لە پێکدادانەکانی سوودان 411 هاووڵاتیی مەدەنی کوژران"

سپێده‌ 2023/04/29 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


سەندیکای پزیشکانی سوودان ئاشکرای کرد کە لە پێکدادانەکانی سووداندا تا ئێستا ٤١١ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون.


وێڕای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە پێکدادان بەردەوامە و بەوهۆیەوە تا ئێستا ٤١١ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و دوو هەزار و ٢٣ مەدەنی دیکەش بریندار بوون.


پێکدادانەکانی سوودان چووە رۆژی ١٥مینەوە.


لە خەرتوومی پایتەخت پێکدادانی توند لە دەوروبەری کۆشکی کۆماری و فەرماندەیی گشتی سوپا هەیە و لە گەڕەکە جیاوازەکانی باشووری پایتەختیش ئاگربەست پێشێل دەکرێت.


ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لە ٢٨ی نیساندا رایگەیاندبوو لایەنەکانی سوودان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر ئاگربەستی نێوانیان درێژ دەکەنەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)