🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕوونکردنەوەیەک بڵاوده‌كاته‌وه‌

سپێده‌ 2023/04/27 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


ئه‌مشه‌و دوای پێدانی ڕێنمایی لەلایەن فەرمانبەرانی پرسگەی نەخۆشخانە بەکەس و کاری نەخۆش دوای پابەندنەبوونیان گرژی دروست بووە


ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:


ئەم شەو ٢٠٢٣/٤/٢٦
دوابەدوای پابەند نەبوونی کەس و کاری نەخۆش لە ڕێنمایەکانی نەخۆشخانە و پێشلکردنی یاساکان، وەکو هەمیشە حالەتێکی گرژی لەنێوان کەس و کاری نەخۆش و فەرمانبەرانی پرسگە دروستبووە کە پابەند نەبووینە بە ڕێنمایەکانی سەردانی نەخۆشخانە،


دوای پێدانی ڕێنمایی لەلایەن فەرمانبەرانی پرسگەی نەخۆشخانە بەکەس و کاری نەخۆش دوای پابەندنەبوونیان گرژی دروست بووە و کە بەشێک لەکەس و کاری نەخۆش هاوەڵی نەخۆش بوووینە لەنێو نەخۆشخانە و بەشێکیان بەپێی ڕێنمایی لەدەرەوەی نەخۆشخانە ڕێگەنەدراوە بچنەژووروە لەبەربوونی جەنجاڵی و هۆکارەکانی چارەسەرکردن لەلایەن پزیشکان و کارمەندان،


بۆیە ڕایدەگێنین لەئێستادا دۆخەکە ئاسایێەو هیچ کەسێک بەگولە بریندار نەکراوە.


ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)