🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلە لە قەهرەمانمەڕەش روویدا

سپێده‌ 2023/04/26 00:00

کاتژمێر ١٨:٣١ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٣ پلە لە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا روویدا.


بەپێی ئەو زانیارییەی کە لە ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كانی توركیا (AFAD) بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٤،٣ پلە بووە و چەقەکەی لە شارۆچکەی گۆکسوی سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش تۆمارکراوە.


ئەوەش راگەیەندراوه‌ کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٧،٣٦ کیلۆمەتردا روویداوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)