🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمریكا: لایەنەكانی سوودان ئاگربەستێكی 72 كاتژمێرییان راگەیاندووە

سپێده‌ 2023/04/25 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رایگەیاند: لایەنەكانی سوودان ئاگربەستێكی 72 كاتژمێرییان راگەیاندووە.


ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی پێكدادانەكانی سوودانەوە رایگەیاندوە: دوای دانوستانێكی چڕوپڕ بۆ ماوەی 24 كاتژمێر، سوپای سوودان وهێزەكانی پشتیوانی خێرا گەیشتنە رێككەوتن بۆ ئەوەی بۆ ماوەی 72 كاتژمێر ئاگربەست لەسەرتاسەری وڵات رابگەیەنن.


بلینكن، ئاماژەی بەوەشكردوە: ئاگربەستەكە لەنیوەشەوی 24 لەسەر 25ی نیسانەوە دەستی پێ دەكات.


وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پشتیوانی تەواوی واشنتۆنی خراوەتە روو بۆ كاركردنی تەواوەتی بەئاگربەستەكە بەدرێژایی ماوەی ئەو 72 كاتژمێرە و ئاماژەی بەوەشكردوە: بۆ كۆتایی هێنان بەپێكدادانەكان، ئەمریكا لەگەڵ هاوبەشە ناوچەیی ونێودەوڵەتییەكانی وبەهەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە مەدەنییە سوودانییەكان پێكەوە كار دەكات و رۆڵی یارمەتیدەر دەگێڕێت بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی ئاگربەستەكە.


لایخۆیشیەوە هێزەكانی پشتیوانی خێرا لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر ئاماژەی بەوە داوە: بەنێوەندگیری ئەمریكا وبەمەبەستی دروستكردنی رێڕەوی مرۆیی بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لەناوچەكانی پێكدادانەكان ونێردە دیپلۆماتییەكان بەئاگربەستەكە رازی بووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)