دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌مڕۆ یەكشه‌ممه 26-2-2023 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین موحەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەئامادەبوونی بەرێزان خەلیل ئیبراهیم و كەژاڵ هادی ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازی كرد لە بەرێز د. رێواز فایەق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.
له دیداره‌كه‌دا دواین پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، تیشكی خرایە سەرا.
لەوبارەوە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەپێناو پاراستنی شەرعیەت و هەیبەتی پەرلەمانی كوردستان جەختی كردەوە لەسەر ئامادەكاریەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی پاك و بێگەرد.
هەروەك بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەربریاری دەست لەكار كێشانەوەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان .