ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازیی لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كرد

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌مڕۆ یەكشه‌ممه‌ 26-2-2023 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین موحەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەئامادەبوونی بەرێزان خەلیل ئیبراهیم و كەژاڵ هادی ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازی كرد لە بەرێز د. رێواز فایەق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.

له‌ دیداره‌كه‌دا دواین پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، تیشكی خرایە سەرا.

لەوبارەوە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەپێناو پاراستنی شەرعیەت و هەیبەتی پەرلەمانی كوردستان جەختی كردەوە لەسەر ئامادەكاریەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی پاك و بێگەرد.

هەروەك بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەربریاری دەست لەكار كێشانەوەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان .