بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمەڵەی دادوەرە ژنەکانی عێراق بەشداریی خۆی وەک یەکێک لە سپۆنسەرە فەرمییەکانی لوتکەی جیهانی ڕاگەیاند، کە تایبەتە بە ڕێگریکردن لە بە سەربازکردنی منداڵان و پاراستنی منداڵانی زیانلێکەوتووی دەستی ململانێ چەکدارەکان، کە بڕیارە ئەم لوتکەیە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2026 لە شاری جنێفی سویسرا بەڕێوەبچێت.
بەشی کارگێڕی کۆمەڵەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەرگرتووە، تیایدا : جەختی کردۆتەوە کە لوتکەکە سەنگەرێکی نێودەوڵەتیی پێشکەوتووە بۆ دیالۆگ و هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئەو دۆسیانەی پەیوەستن بە پاراستنی منداڵانی قوربانیی ململانێکان،و قەدەغەکردنی بەکارهێنانیان لە جەنگدا،هەروەها ڕەچاوکردنی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ.
ئاماژەی بەوەشدا : که وەرگرتنی ئەرکی سپۆنسەری فەرمی لەلایەن کۆمەڵەی دادوەرە ژنەکانی عێراقەوە بۆ ئەم هەنگاوە نێودەوڵەتییە، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی قووڵی ئەوە بە بەهێزکردنی زەمینەی پاراستنی منداڵان لە کاتی قەیران و ململانێکاندا،و پشتگیریکردنی سەروەریی یاسا،و دادپەروەری، و مافەکانی مرۆڤ و فراوانکردنی ئاسۆی هاوکارییە دادوەری و یاساییە نێودەوڵەتییەکانە.
هەروەک ئەوەشی خستەڕوو : کە ئەم بەشدارییە پێگەی گەشەسەندوی ژنی عێراقی لە کۆڕبەندە جیهانییەکاندا دەردەخات، و نیشانەی دەستڕەنگینیی دادوەرە ژنەکانی عێراقە لە داڕشتنی گوتاری یاسایی جیهانی و پتەوکردنی ئەو سیاسەت و چوارچێوە تشریعییانەی کە ئامانجیان پاراستنی منداڵان و پەرەپێدانی مافەکانی مرۆڤە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : ئەم هەنگاوە وەک پەیامێکی ڕوونە بۆ بونیاتنانی پردی پەیوەندی لەگەڵ دەزگا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا، و بەشدارییەکی کارایە لە یەکلاکردنەوەی دۆسیە یاسایی و مرۆییە خاوەن ڕەهەندە جیهانییەکاندا.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە : لوتکەکە کۆمەڵێک کەسایەتیی دیاری نێودەوڵەتی کۆدەکاتەوە، لەوانە نوێنەرانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان،و ڕاوێژکارێکی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی،و ئەندامانی تۆڕی زانکۆکانی ئیتالیا،شانبەشانی بڕیاربەدەستان،و شارەزایانی نێودەوڵەتی و کەسایەتییە دادوەری، و ئەکادیمی و یاساییە ناسراوەکانی جیهان.