بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،مستەفا نزار عانی، وەزیری بازرگانی،لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازی لە "ماهر سالم تەراونە" باڵیۆزی شانشینی ئوردنی لە عێراق کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووری و بازرگانیی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی،کە بۆ (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : وەزیری بازرگانی جەختیکردەوە لەسەر خواستی وەزارەتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ ئوردن و کارکردن بۆ زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بە شێوازێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بپارێزێت و ئاسۆی هاوکاریی دوقۆڵی فراوانتر بکات.
لە کۆبوونەوەکەدا، لایەنەکان جەختیان لە گرنگیی بەستنی کۆبوونەوەکانی لێژنەی ئابووری و بازرگانیی عێراق - ئوردن لە بەغدای پایتەخت کردەوە، کە ئەمەش ڕۆڵی دەبێت لە بەدواداچوونی دۆسیە هاوبەشەکان و برەودان بە هاوکاریی ئابووری بەرەو ئاستێکی فراوانتر.
هەروەک وەزیری بازرگانی ئاماژەی بە گرنگیی بەشداریی شانشینی ئوردن کرد لە خولی داهاتووی پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغدا، بەو پێیەی بەشدارییەکە دەرفەتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیی بازرگانی و وەبەرهێنان و ناساندنی ئەو دەرفەتانەی لە هەردوو وڵاتدا بەردەستن.