بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی پاریس سانجێرمان بڕی 170 ملیۆن یۆرۆی دیاریکرد بۆ دەستبەرداربوون لە (رادلی بارکۆلا ) لە گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا، لە ناو گرنگیدانی یانەی لیڤەرپوول بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا.
ڕاپۆرتێکی تۆڕی RMC Sport بڵاویکردەوە کە یاریزانەکە پێش سێ مانگ، پێشکەشکردنێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەتکردۆتەوە، بەمەش دانوستانەکان لە نێوان هەردوولادا لە ئێستادا وەستاون.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە پاریس سانجێرمان دژی فرۆشتنی یاریزانەکە نییە لەم هاوینەدا، بەڵام مەرجی بەدەستهێنانی ئۆفەرێکی پارەی زۆر دەکات، لە کاتێکدا لیڤەرپوول هەوڵ دەدات بڕە داواکراوەکە کەمبکاتەوە ئەگەر پێشکەشکردنێکی فەرمی پێشکەش بکات.
لە لای خۆیەوە، ڕاهێنەری یانەکە (لوییس ئێنریکێ) جەختی لەسەر پێداگری خۆی کردەوە لەسەر هێشتنەوەی ئەو یاریزانانەی پابەندن بە پڕۆژەی یانەکەوە، و دووپاتی کردەوە کە بەشداریکردنی سەرەکی بۆ هیچ یاریزانێک مسۆگەر نەکراوە.