🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر و فەرماندەی هێزە وشکانییەکان جەخت لە بەهێزکردنەوەی هەماهەنگی و تەواوکاری ئەمنی و سەربازی دەکەنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/26 21:29

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،فریق رووکن زەید حوشی موسەوی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر، و فریق رووکن قاسم محەمەد ساڵح محەمەدی فەرماندەی هێزە وشکانییەکان،جەختیان لە بەهێزکردنەوەی هەماهەنگی و تەواوکاری ئەمنی و سەربازی کردەوە.

دەزگای دژەتیرۆر لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : لە بارەگای دەزگاکە"فریق رووکن زەید حوشی موسەوی،سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر، پێشوازی لە فریق رووکن قاسم محەمەد ساڵح محەمەدی فەرماندەی هێزە وشکانییەکان، و شاندییاوەری کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : لە دیدارەکەدا پیرۆزبایی پێشکەش بە سەرۆکی دەزگاکە کرا بە بۆنەی دەستبەرکاربوونی لە پۆستی سەرۆکایەتی دەزگاکەدا.

هەروەک لە دیدارەکەدا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی ئاسۆکانی هاوکاری و بەهێزکردنەوەی هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان دەزگای دژەتیرۆر و وەزارەتی بەرگری کردەوە، بە شێوازێک کە تەواوکاری لە کارکردندا بێنێتە دی و کارایی کاری ئەمنی و سەربازی لە وڵات بەرزتر بکاتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)