🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دوو دەرمانی تاقیکاری ئەنجامی ئومێدبەخش لە چارەسەرکردنی چەوریی جگەردا بەدەست دەهێنن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/26 02:38

هەمەڕەنگ – INA

توێژەران لە توێژینەوەیەکی قۆناغی ناوەندیدا ڕایانگەیاند کە تێکەڵکردنی دەرمانێکی تاقیکاری بۆ چارەسەری قەڵەوی لە پۆلی "GLP-1" لەگەڵ جۆرێکی دیکە لە دەرمانە تاقیکارییەکان بووەتە هۆی باشتربوونێکی گەورە لای تووشبووانی چەوریی جگەر، و نیشانەکانی باشتربوون بە ڕوونی دوای ١٢ هەفتە لە دەستپێکردنی چارەسەرەکە دەرکەوتوون.

چارەسەرە لێکدراوەکەی کۆمپانیای "D&D Pharmatech"، کە هەفتەی جارێک وەردەگیرێت، تێکەڵەیەکە لە نێوان دەرمانی تاقیکاریی "GLP-1"ی تایبەت بە کۆمپانیاکە بە ناوی "زابۆپیگدۆتاید" (Zabopegdotide) و دەرمانی تاقیکاریی "TLY012" کە بۆ هاندانی مردنی خانە زیانپێکەوتووەکان دروست کراوە.

بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە تووشبووی کێشی زیادە یان قەڵەوی بوون، لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی تووشبوونیان بە نەخۆشیی چەوریی جگەر لە ڕێگەی وەرگرتنی نموونەی شانە (خەزعە/Biopsy).

توێژەران ئاماژەیان بەوە دا کە دوای ٤٨ هەفتە لە چارەسەر، ئەنجامی نموونەی شانەکان (خەزعەکان) دەریانخستووە ئەو نەخۆشانەی بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بۆ وەرگرتنی دەرمانە جووتە نوێیەکە هەڵبژێردرابوون، کەمبوونەوەیەکی زۆر گەورەتریان لە چەوریی جگەر و باشتربوونی باری زیانپێکەوتنی جگەردا تۆمار کردووە بەراورد بەو نەخۆشانەی دەرمانی وەهمییان (فێڵەدەرمان/Placebo) وەرگرتبوو.

توێژەران ئەم هەفتەیە لە گۆڤاری "Lancet"ی تایبەت بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر بڵاویان کردەوە کە ئەو باشتربوونە وردبینانەیەی لە شانەکانی جگەردا لە نموونەی خەزعەکان دوای ٤٨ هەفتە تێبینییان کردووە، هاوڕێی باشتربوون بووە لە هەندێک پشکنینی خوێندا کە پێشتر دوای ١٢ هەفتە دەرکەوتبوو.

سیولکی لی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "D&D" لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: "زۆرێک لەم سوودانە پێش تۆمارکردنی دابەزینی بەرچاو لە کێشدا ڕوویان داوە، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی زابۆپیگدۆتاید کاریگەریی چارەسەریی ڕاستەوخۆ بەسەر جگەرەوە جێدەهێڵێت کە تێپەڕ دەبێت لە تەنها دابەزاندنی کێش."

بەپێی وتەی توێژەران، تەنانەت لە نێوان ئەو نەخۆشانەی کە تا هەفتەی دوازدەهەم کەمتر لە ٥٪ی کێشیان لەدەستدابوو، "زابۆپیگدۆتاید" هەر بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاو لە چەوری و ڕەقبوونی (تەسەلوبی) جگەردا.

سەرچاوە: سکای نیوز

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)