هەمەڕەنگ – INA
توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ساوباولۆی بەرازیلییەوە ئەنجام دراوە، ئاشکرای کرد کە شیرینکەرە دەستکردەکان—کە زۆرجار وەک جێگرەوەیەکی بێوەی (ئارام) بۆ شەکر نیشان دەدرێن—ڕەنگە پەیوەست بن بە خێربوونی بەرچاوی پاشەکشەی فەرمانە درکپێکردنەکانی مێشک.
زانایان لە ماوەی توێژینەوەکەدا بەدواداچوونیان بۆ بارودۆخی ١٢,٧٧٢ کەسی پێگەیشتوو کرد لە ماوەی هەشت ساڵدا، و بەشداربووان دابەشکران بەسەر سێ کۆمەڵەدا لەسەر بنەمای بەکارهێنانی حەوت جۆر لە شیرینکەرەکان: ئاسپارتام، ساکارین، ئەسیسولفامی پۆتاسیۆم، ئێریثریتۆڵ، زایلیتۆڵ، سۆربیتۆڵ، و تاگاتۆز.
ئەنجامەکان دەریانخست کە ئەو کەسانەی بەرزترین بڕی شیرینکەرەکانیان بەکارهێناوە، پاشەکشەیەکی خێراتریان بە ڕێژەی ٦٢٪ لە بیرگە، خێرایی بیرکردنەوە، و توانای قسەکردندا نیشانداوە. لە نێوان ئەو حەوت جۆرەی شیرینکەرەکانداس، تاگاتۆز هیچ پەیوەندییەکی بە تێکچوونی درکپێکردنەوە نیشان نەداوە.
لە بابەتێکی پەیوەندیداردا، پێشتر موحازیری خۆراک ئەندریای ئۆریزار هۆشیاری دابوو لەوەی هەندێک لە خواردنەوەکان کە ڕەنگە بێزیان دەربکەون، وەک خواردنەوە وزەبەخشەکان و خواردنەوە گازییە بێ شەکرەکان، مەترسییەکی ئەگەری پێکدەهێنن، بەتایبەتی ئەوانەی ماددەی ئاسپارتامیان تێدایە، و ئاماژەی بەوەدا کە زیادەڕۆیی لە خواردنی ئەم ماددەیەدا ڕەنگە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر بەرز بکاتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، دکتۆرە ئێلڤیرا خاتشیرۆڤا، مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی پزیشکی ناوخۆیی لە زانکۆی پیرۆگۆڤی ڕووسی، ئاماژەی بەوەدا کە جێگرەوەی شەکری بەکارهاتوو "ئێریثریتۆڵ" کە لە هەندێک خواردنەوە گازییەکاندا بەکاردێت، ڕەنگە مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاتر بکات.
سەرچاوە: ئاژانسەکان