بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەت، سەید عەمار حەكیم، دووپاتی كردەوە كە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان پڕۆژەیەكە كە لە هەموو دامودەزگاكانی دەوڵەتدا بەهێز دەكرێت.
سەید حەكیم لە لێدوانێكیدا لە هەژدەهەمین كۆنفرانسی ڕۆژی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و ڕایگەیاند : پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەتی عێراقدا بەهێزتر دەكرێت، ئاماژەی بەوەشكردووە، توندوتیژی دژی ژنان تەنها بە دەستدرێژی جەستەیی سنووردار نییە بەڵكو درێژدەبێتەوە بۆ فۆرمەكانی دیكە و كاریگەرتر وەك توندوتیژی دەروونی، پەراوێزخستن و دوورخستنەوە.
سەید حەكیم ڕوونیشیكردەوە : بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەكانی توندوتیژی دژی ژنان دەبێت چەند ئەولەویەتێك لەبەرچاو بگیرێت، لە پێش هەموویانەوە جێبەجێكردنی یاسای ژنانی ئێزیدی و ئەوانەی كە ئەو یاسایە دەیگرێتەوە، هەروەها لێكۆڵینەوە لە بەشداریكردنی ئەو گروپانەی دیكە كە بەپێی یاساكە تووشی تۆڵەسەندنەوە بوون، پەرەپێدانی یاساكە بۆ پاراستنی ژنان لە ڕەشبگیری ئەلیكترۆنی، هەروەها جێبەجێكردنی دەستپێشخەریی خێزانی نیشتمانی لەسەر ئاستێكی فراوان بۆ گەیشتن بە بەئامانجە خوازراوەكانیان.