🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دەگاتە كەربەلای پیرۆز بۆ تاوتوێكردنی پلانەكان بۆ زیارەتی ئەربەعینی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/25 13:17

بەغدا- INA

ئەمڕۆ شەممە فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر شمری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ، بە یاوەری چەند بەرپرسێكی باڵای ئەمنی، گەیشتە شاری كەربەلا پیرۆز، بۆ تاوتوێكردنی ئامادەكارییە ئەمنی و لۆجستییەكان بۆ زیارەتكردنی ئەربەعینی.

لە بەیاننامەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : نسەیف جاسم خەتابی پارێزگاری كەربەلای پیرۆز، لە باڵەخانەی پارێزگا پێشوازی لە فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر شمری، بەڕێوەبەری فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان كرد، كە د.عەلی ڕەزووقی، سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزارییەكان و سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە شێخ سەمی مەسعودی یاوەری بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە : كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی ئامادەكاری و پلانی ڕێكخراوەیی بۆ زیارەتی ئەربەعینی و بەرزكردنەوەی هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنییەكان و خزمەتگوزارییەكان بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی بێ كێشەی ئەو پلانانە و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ زیارەتكاران ئەنجامدراوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا، لەبەیاننامەكەدا كە لەلایەن فەرماندەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە بڵاوكراوەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە: كە فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر شمری، بەڕێوەبەری دیوانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، سەرپەرشتی كۆنفرانسێكی تۆكمەی كرد لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلای پیرۆز، بە ئامادەبوونی پارێزگار، سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزارییەكان ، و ژمارەیەك لە فەرماندەی ئەمنی و ژمارەیەك لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، بەشەكان و دەزگاكانی پشتیوانی.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە شمەری گوێی لە كورتەیەكی ورد گرتووە سەبارەت بە پێشكەوتنی پلانی ڕێكخراوەیی و هەماهەنگی بۆ یادكردنەوەی ئەربەعینی ئیمام حسێن (س،خ) و لە بەیاننامەكەدا هاتووە : فەریقی یەكەمی روكن شمەی هەروەها پێداچوونەوەی بە پلانەكانی سەرجەم میحوەرەكانی زیارەتەكە و میكانیزمەكانی جێبەجێكردنیان كرد بۆ دڵنیابوون لە ڕۆیشتنی ڕەوتی ماتەمینی بە ئاسانی و ئاسایشی ڕێگاكان و تێپەڕاندنی هەر ئاستەنگێك، شمری ڕێنمایی كرد كە پشتبەستن بە هەوڵە هەواڵگرییەكان، دووركەوتنەوە لە پچڕانی هاتوچۆ، و باشترین خزمەتگوزارییەكانی پێشكەشكردنی زیارەتكاران مسۆگەر بكرێت، ئەمە جگە لە یەكخستنی هەوڵە ئەمنییەكان و خزمەتگوزارییەكان بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی ئەم زیارەتە پیرۆزە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)