بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ شەممە نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیكردنی حكومەت و بەهێزكردنی هەوڵەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵ و گەندەڵكاران دووپاتكردەوە.
لە وتارێكدا كە لە 18ەمین ڕۆژی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، كە لە بەغدا لەلایەن ڕەوتی حیكمەی نیشتمانییەوە بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند : بەبێ ئاسایش و سەقامگیری عێراق هیچ ئاسایش و سەقامگیرییەك لە ناوچەكەدا نابێت، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە هێزی عێراق لە یەكڕیزی و یەكگرتووییەكەیدایە و لە پێش هەموو شتێكدا بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی لە پێشینەی خۆیدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەرپرسیارێتی ئێمە لە دەسەڵاتدا كاركردنە بۆ سەقامگیری وڵات و بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەكانی عێراق لە نێوان پێشهاتەكانی ناوچەكەدا، ئێمە لە سەرۆكایەتی كۆمار كاردەكەین بۆ پاڵپشتی حكومەت لە نەهێشتنی توندوتیژی، ڕوونیشی كردەوە كە ئەم ساتەوەختە مێژووییە پێویستی بەوەیە هەموومان لە بەرژەوەندی وڵاتدا یەكبگرین.
ئاماژەی بەوەدا : پشتیوانی لە هەوڵە حكومی و یاساییەكان دەكەین بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی سامانی گشتی، داوای لە كوتلە سیاسییەكان كرد كە نوێنەرایەتی ژنان لە تەواوكردنی كابینەكەدا مسۆگەر بكەن.