بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، فەریق عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان، ژمارەی ئەو زیارەتكارانەی لە دەروازە سنوورییەكانی عێراقەوە دەگەن و دەڕۆن بۆ ئەنجامدانی زیارەتەكانی عاشورا و ئەربەعینی ڕاگەیاند، ئەوەش دووپاتی كردەوە كە ئۆپەراسیۆنەكان بە درێژایی 24 كاتژمێر بەردەوامن بە چاودێری ڕاستەوخۆی حكومەت.
وائیلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە : كۆی گشتیی ئەو زیارەتكارانە لە سەرەتای مانگی موحەڕەمەوە گەیشتوونەتە وڵاتەكە گەیشتووەتە نزیكەی 900 هەزار زیارەتكار، لە كاتێكدا دەروازە سنوورییەكان ڕۆیشتنی 515 هەزار زیارەتكاری تۆماركردووە لە هەمان ماوەی ساڵدا.
وائیلی ڕوونیكردەوە : كە دۆخی ئێستا سەبارەت بە جوڵەی زیارەتكاران، لە یەكەمی سەفەرەوە تا ئەمڕۆ، نزیكەی 500 هەزار زیارەتكار هاتنە ژوورەوەی بەخۆیەوە بینیوە، لەكاتێكدا ژمارەی ڕۆشتنەكان گەیشتووەتە نزیكەی 150 هەزار كەس، ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم دەروازە سنوورییەكان بە توانای تەواو بە درێژایی كاتژمێر كاردەكەن بۆ ئاسانكاریكردنی ڕێكارەكانی چوونە ژوورەوە و دەرچوون بۆ هاتنەكان، ئاماژەی بەوەشكرد كارەكان بە بەدواداچوون و سەرپەرشتیكردنی ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە ئەنجامدەدرێت، هەروەها بە سەرپەرشتی مەیدانی لەلایەن سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش و خزمەتگوزارییەوە.