🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی بازرگانی تۆماری ئەلیكترۆنی تەواو بۆ كۆمپانیاكان دەستپێدەكات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/24 19:17

بەغدا- INA

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی بازرگانی دەستپێكردنی تۆماری ئەلیكترۆنیی تەواو بۆ كۆمپانیاكان ڕاگەیاند، دووپاتی كردەوە كە سیستمی نوێ ڕێگە بە داواكاران دەدات بەدواداچوون بۆ هەموو قۆناغەكانی مامەڵەكانیان بكەن.

ڕەشاد خەڵەف هاشم، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی تۆماری كۆمپانیاكان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : وەزارەتی بازرگانی بە نوێنەرایەتی بەشی تۆماری كۆمپانیاكان، پڕۆژەیەكی گۆڕینی دیجیتاڵی جێبەجێ دەكات بە ئۆتۆماتیكیكردنی ڕێكارەكانی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، ئەمەش ڕێگە بە هاووڵاتیان دەدات داواكاری پێشكەش بكەن بۆ تۆماركردنی كۆمپانیاكانیان و بەدواداچوون بۆ مامەڵەكانیان بكەن بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی لە ڕێگەی لینكی ئەپڵیكەیشنەوە، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە یان بەكارهێنانیان هەبێت.

هاشم ئاماژەی بەوەشكرد : سیستەمە نوێیەكە ڕێگە بە داواكاران دەدات هەموو قۆناغەكانی مامەڵەكانیان لە ڕێگەی لینكی ئەلیكترۆنی تایبەتەوە بە نهێنی تەواوەوە بەدواداچوون بكەن، وردەكارییەكانی مامەڵەكە تەنها لەلایەن داواكار یان كەسێكەوە دەتوانرێت دەستی پێبگات كە ڕێگەی پێدراوە بە بەكارهێنانی كۆدێكی ناوازەی چوونەژوورەوە.

ووتیشی : ئامانجی پڕۆژەكە ئاسانكردنی ڕێكارەكان، كەمكردنەوەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان هاوڵاتیان و كارمەندان، بەرزكردنەوەی شەفافیەت، و خێراكردنی مامەڵەكان، هاوتەریب لەگەڵ دەستپێشخەرییەكانی حكومەت بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی، بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەشكرد، هیوادارە قۆناغی داهاتوو شایەتحاڵی بەردەستبوونی خزمەتگوزاری پێشكەشكردنی داواكاری تۆماركردنی كۆمپانیاكان بێت بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی لە دەرەوەی عێراقیشەوە، كە دەبێتە هۆی ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی وەبەرهێنەران و بازرگانانی عێراقی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و بەرزكردنەوەی ژینگەی بازرگانی و خزمەتگوزارییە ئەلیكترۆنییەكان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)